یەکەی دڵنیایی جۆریی ڕاهێنانێکی بۆ ستاف و مامۆستایان ئەنجامدا
لە 31ی کانونی دووەمی 2023، یەکەی دڵنیایی جۆریی لە زانکۆی کۆمار ڕاهێنانێکی بۆ سەرجەم مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئەنجامدا. ڕاهێنانەکە بە وۆرک شۆپێک دەستی پێکرد لەلایەن بەڕێز مامۆستا توانا عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری یەکەی دڵنیایی جۆریی لە زانکۆی کۆمار کە تێیدا سەرنجی خستە سەر شێوازە تەقلیدییەکانی وانەوتنەوە بە بەراورد بە شێوازە مۆدێرنەکانی وانەوتنەوە کە فێرخواز تێیدا سەنتەری پڕۆسەی فێربوونە. دواتر د.ئەحمەد غەنی بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی وۆرک شۆپێکی تری سەبارەت بە فێربوونی تێکەڵاو و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە پۆلەکاندا پێشکەش کرد. ڕاهێنانەکان بە بەشداری چالاکی سەرجەم مامۆستایان کۆتایی هات و تێیدا بەگروپ چەند بابەتێکیان پێشکەش کرد سەبارەت بە بابەتەکانی وۆرک شۆپەکان.