ڕەمەزان و دەرمانسازان: دەستپێشخەرییەکی خێرخوازی لەلایەن فێرخوازانی زانکۆی کۆمار
لە ژێر دروشمی بەخشین سەرچاوەی دڵخۆشییە و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پڕۆژەی خێرخوازی قازانج نەویستی “ڕەمەزان و دەرمانسازان”ی ئەنجامدا. پڕۆژەکە لەلایەن دکتۆر نەشمیل عەبدوڵا و شەش فێرخوازی بەشی پزیشکیی دەرمانسازیی سەرپەرشتی کرا بە ئامانجی وەرگرتنی هاوکاری لە مامۆستایان و ستاف و خوێندکارانی زانکۆکە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان. لەگەڵ ئەمەشدا، پڕۆژەی ڕەمەزان و دەرمانسازان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای بواری دەرمانسازیی پایۆنێر کاریان کرد بۆ پشتگیری زیاتر. دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو لایەن، کۆمپانیای دەرمانی پایۆنێر هاوکاری زیاتری بەخشییە پڕۆژەکە. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا دەرمانەکان گەیەندرانە سەنتەری چاودێری بەکرەجۆ بۆ نیشتەجێبووانی بنکەکە.