فێرخوازانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکیی چالاکیی پۆستەری زانستییان ئەنجامدا
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ خوێندکارانی زانستی تاقیگەی پزیشکیی لە چالاکیەکدا بەناونیشانی ”هۆشیاری دژی ڤایرۆسە گرنگەکانی بواری پزیشکیی” ژمارەیەک پۆستەریان ئامادەکرد.ئامانج لە چالاکییەکە پیادەکردنی ئەو ڕێبازە بوو کە فێرخواز تێیدا سەنتەرە کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی فەلسەفەی خوێندن لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا. جگە لەوەش، دەرفەتێکی باش بوو بۆ دروستکردنی هۆشیاری لە نێوان مامۆستایان، خوێندکاران، و کارمەندانی زانکۆی کۆمار بە جەخت کردنە سەر چەند ڤایرۆسێکی دیاریکراو و پێکهاتەیان و سووڕی ژیان و دروستبوونی نەخۆشی، نیشانەکانی تووشبوون، چارەسەرکردن و توێژینەوە نوێیەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسەکان.دواتر، هەر کۆمەڵێک فێرخواز و بروشورێکیان لەسەر هەمان ڤایرۆس چاپکرد بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و چۆنیەتی خۆ پاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکان.