شاندێکی سیستەمی پەروەردەیی سابیس سەردانی زانکۆی کۆماری کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، شاندێکی سیستەمی پەروەردەیی سابیس، کە تۆڕێکی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی هەیە بە نوێنەرایەتی قوتابخانەی نێودەوڵەتی شۆیفات-سلێمانی، سەردانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیای کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی سیستەمی پەروەردەیی سابیس بەڕێز کارل بیستانی بەیاوەری بەڕێز ڕاید مەحمود بەڕێوەبەری هەرێمی کارەکانی سابیس بوو. شاندەکە لەلایەن بەڕێزان جەمال حاجی عەلی میرەیی، ئەندامی دەستەی ئەمینداران و پرۆفیسۆر د.کاوس عەزیز فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان و دکتۆر بەیاد جەمال عەلی میرەیی بەڕێوەبەری یەکەی ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردن و خاتوو سازان احمد ڕاوێژکاری ئەکادیمی کارگێڕی پێشوازیان لێکرا. ئامانجی سەردانەکە ناساندنی زانکۆ و هەروەها سیستەمی دڵنیایی جۆری و بەڕێوەبردنی کاروباری فێرخوازان بوو لە زانکۆی کۆمار. لە دیدارەکەیاندا هەردوولا باسیان لە دروستکردنی پەیوەندیەکی هەمەلایەنە کرد لە نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا.