شاندێکی زانکۆی ڕاپەڕین سەردانی زانکۆی کۆماریان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 16ی شوباتی 2023، شاندێکی زانکۆی ڕاپەڕین سەردانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیای کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دکتۆر پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد بوو، بە یاوەری دکتۆر ڕێبوار ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و دکتۆر جەمال بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین. شاندەکە لەلایەن بەڕێز دکتۆر سەعد ئەلشیبلی سەرۆکی بەشی پەرستاری و دکتۆر ئەحمەد غەنی بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و خاتوو سازان ئەحمەد لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆمار پێشوازییان لێکرا. ئامانجی سەردانەکە ئەوە بوو کە هاوکاری لە نێوان زانکۆکاندا هەبێت. لە دیدارەکەیاندا هەردوولا باسیان لە هەبوونی کاری هاوبەش کرد بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرک شۆپ و هەبوونی چالاکی زانستیی لە نێوان هەردوو زانکۆکەدا.