سەنتەری زمانى ئینگلیزیی چڕ (CIEP)یەکەم بۆنەی هاوینەی ئەنجامدا
لە بەروارى ٣ی ئابی ٢٠٢٣ سەنتەری زمانى ئینگلیزیی چڕ (CIEP) لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یەکەمین بۆنەى هاوینەی خۆی بۆ فێرخوازانى ئەنجامدا. لەم بۆنەیەدا سەرجەم مامۆستایانى بەشەکە و بەڕێوەبەرى بەشەکە ئامادەبوون. ئامانج لەم چالاکییە بریتى بوو لەوەى کە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزیی بەشەکە لە دەرەوەی پۆلەکانیان پراکتیزى زمانى ئینگلیزی بکەن چونکە سەنتەرى زمانی ئینگلیزیی چڕ هەمیشە بڕواى بەوە هەبووە کە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەبێت پرۆسەیەکی چێژبەخش بێت بۆ فێرخوازانى بەشەکە. چالاکییەکە بایەخى بە کۆمەڵێک بابەتى سەرەکیدا لەوانە گرنگیی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی جیهانی کە گفتوگۆیەکى سودبەخشی لەسەر “زمان و سەرکەوتن” تێدا پێشکەشکرا. هەروەها پێشبڕکێیەکی پڕ لە چێژى بە ناوی ‘یاریی زەنگ’ى تێدا ئەنجامدرا کە لە نێوان دوو گرووپ لە فێرخوازاندا بوو، لەگەڵ چالاکییەکی کارلێککەری ئۆنلاین کە تێیدا یادەوەرییەکانی نێوان خوێندکاران و مامۆستایانى پێکەوە بیرهێنانەوە. جگە لەوەش، ئامانجێکی دیکەی ئەم چالاکییە بریتی بوو لە پیشاندانی بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی بە شێوەیەکى پراکتیکی لە دەرەوەی پۆل و لە ڕێگەى بەشداریکردنی گەرموگوڕانەى خوێندکارانەوە تاکو بتوانن چێژ لە فێربوونى زمانى ئینگلیزی وەربگرن. لە کۆتاییدا فێرخوازان بە کۆمەڵێک لە پڕفرۆشترین کتێبى زمانى ئینگلیزى دەربارەى بیرکردنەوەى ڕەخنەیی خەڵات کران کە ئامانج لێی هاندانى زیاترى فێرخوازان بوو.