زانکۆی کۆمار و کۆمەڵەی ددانسازی هیندستان پانێڵێکی گفتوگۆیان بۆ فێرخوازانی بەکالۆریۆس ئەنجامدا
لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ بە هاوکاری کۆمەڵەی ددانسازی هیندستان، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پانێڵێکی زانستیی بۆ فێرخوازانی خوێندنی بەکالۆریۆسی زانکۆ ئەنجامدا. ئەم دەستپێشخەرییە بەرنامەیەکی تاقیکاری بوو بۆ هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی و تواناکانی مەنهەجیی لە پێش دانانی کلینیکی دانسازیی. بەرنامەکە بە پێشەکییەک و وتارێک لەلایەن سەرۆکی IPS-K، د.چێریان و د.ئەحمەد عەباس لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەستیپێکرد. لە میانی پانێڵەکەدا دکتۆر جۆ ماثیو لە زانکۆی کۆمار گروپەکانی خوێندکارانی ناساند. دواتر پانێڵستەکانی دیکە بە پێشکەشکردنی بابەتی جیاواز و گفتوگۆ بەشدارییان لەم بۆنەیەدا کردکرد.