زانکۆی کۆمار و ڕێکخراوی STEP سیمینارێکی هاوبەشیان بۆ فێرخوازان دەرچوان ئەنجامدا
لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣، سەنتەری گەشەپێدانی پیشەیی (CDC) لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە هاوکاری ڕێکخراوی STEP سیمینارێکی سازکرد. لە میانی سیمینارەکەدا، STEP پڕۆژەیەکی نوێی خۆیان ناساند، کە تێیدا گرنگیی بە پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان دەدات تا ببنە هێزێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگادا لە ڕێگەی بەرنامەی ڕاهێنانی بەهێزکردنی گەنجانەوە. بەشداربووانی ئەم پڕۆژەیە دەرفەتیان دەبێت بۆ دۆزینەوەی لێهاتووییەکانیان بۆ دیاریکردنی داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ خۆیان و کۆمەڵگاکەیان. لەم پڕۆگرامەدا٥٠ خوێندکار و دەرچوی زانکۆی کۆمار ناویان تۆمارکردووە. پڕۆگرامەکە چەند کارامەییەکی بە نرخ دەبەخشێت بە فێرخوازان و دەرچوان کە سەرکردایەتی و پلاندانان و ڕێکخستنی کات، پەیوەندی کاریگەر و دروستکردنی تیم و پلاندانان و جێبەجێکردنی پڕۆژە کۆمەڵایەتییەکان لە خۆ دەگرێت.