زانکۆی کۆمار دەبێتە هاوبەش لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێشکەوتنە نوێیەکانی زانستە تەندروستییەکان لە هیندستان
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا دەبێتە هاوبەش لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێشکەوتنە نوێیەکانی بواری زانستە تەندروستییەکان. تەوەری ئەم کۆنفرانسە بریتییە لە “توێژینەوەی فرەڕەهەند: کلیلێک بۆ گۆڕینی بواری چاودێری تەندروستی”. مەبەست لەم کۆنفرانسە کۆکردنەوەی شارەزایانی بواری زانستە جیاوازەکانە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر زانیاری نێو بوارەکانیان بکەن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشکەوتنی ئەو توێژەرانەی کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن. کۆنفرانسەکە لەلایەن سکوڵی دەرمانسازی لەزانکۆی LPU لە هیندستان لە پونجاب ڕێکدەخرێت. زانکۆی LPU لە نێوان ئەو ٢٠٠ زانکۆیەی هیندستاندایە کە لە نێو ڕیزبەندی تایمزدا بووە وەک یەکێک لە زانکۆ کاریگەرەکان.