زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یادی ڕۆژی زمانی دایکی کردەوە
لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣، لە چالاکیەکدا زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یادی بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی سازکرد. لە چالاکییەکەدا، کۆمەڵێک چالاکیی لەلایەن یەکەی بەرهەمهێنانی زانکۆی کۆمارەوە پێشکەشکرا کە پێکهاتبوو لە چەند چاوپێکەوتنێک لەگەڵ مامۆستایان لەسەر گرنگی پاراستنی زمانی دایک؛ هەروەها کۆمەڵێک گۆرانی کە بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی دەوتران. هەر لە چالاکییەکەدا، بابەتێک لە لایەن دکتۆر هێمن کەریم مامۆستا لە زانکۆی کۆمار پێشکەش کرا لەسەر گرنگی پاراستنی زمانی دایک. دوای ئەم بابەتە، بابەتێک لەلایەن بەڕێز مامۆستا سدیق سالیح ئەحمەد، ئەندامی دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی بنکەی ژین پێشکەش کرا. مامۆستا سدیق لە قسەکانیدا باسی لەو هەوڵانە کرد کە شاعیران و کەسایەتییە ئەدەبییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە داویانە بۆ بۆ زیندوو ڕاگرتنی زمانی کوردی. لە کۆتاییدا باسی لەو کێشانە کرد کە لە دوای ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستانەوە ڕووبەڕووی زمانی کورد بوونەتەوە. بۆنەکە بە گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبوان لەسەر گرنگی زمان و پاراستنی کۆتایی هات لە پاراستنی شوناسی کەسیدا.