زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمپۆزیەمێکی تایبەت بە بەڵگاندن و فۆتۆگرافی لە بواری پزیشکیی ددان سازکرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٣، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە هاوکاری کۆمپانیای ئەلشەعرا سیمپۆزیەمێکی بەناونیشانی بەڵگاندن و فۆتۆگرافی لە بواری پزیشکیی ددان سازکرد. لە سیمپۆزیۆمەکەدا پرۆفیسۆر د.سەلاحەدین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان و هەروەها نوێنەرانی کۆمپانیای ئەلشەعرا ئامادەبوون. لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا د.عوبەیدە ئەلگەیلانی، بڕیاردەری بەشی پزیشکیی ددان بابەتێکی پێشکەش کرد لەسەر بەڵگاندنی ورد لە بواری پزیشکیی ددان کە تێیدا تیشکی خستە سەر سوودە جیاوازەکانی پرۆسەکە لە پیشەی پزیشکییدا. دواتر دکتۆر عەلی جەلیل، بابەتێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی فۆتۆگرافی بەڵگاندن لە پیشەی پزیشکیی دداندا. دوابەدوای ئەم بابەتە، دکتۆر محەمەد تالیب بابەتێکی پێشکەشکرد لەسەر درێژکردنەوەی تاجی جوانکاری. سیمپۆزیۆمەکە بە وۆرک شۆپێک کۆتایی هات سەبارەت بە ئەنجامدانی بەڵگاندن بۆ کەیسەکانی پزیشکیی ددان.