زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بووە یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان
دامەزراوەکانی SCImago (SIR)ی جیهانی بۆ ڕیزبەندی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا ،لە نوێترین ڕاگەیاندیدا ئەنجامی هەڵسەنگاندنی بۆ ڕیزبەندی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیاند ،لە ڕیزبەندییەکەدا لە نێوان سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی هەرێم و عێراق زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە پلەی یەکەمدایە. ڕیزبەندی دامەزراوەکانی SCImago (SIR) پەیوەست بە ڕیزبەندی خوێندنی باڵا لەسەر بنەمای سێ پێوەری سەرەکی پۆلێن دەکات لەوانە چالاکیی توێژینەوە، داهێنان و کاریگەری کۆمەڵایەتی. بە لەبەرچاوگرتنی هەر سێ پێوەرەکە، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێم و عێراقی پێدراوە بەو پێیەی بەرهەمدارترین زانکۆیە لەڕووی توێژینەوە و داهێنان و کاری کۆمەڵگەیی. ئەوەی جێی سەرنجە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق ئەنجامی ئەم ڕیزبەندییەی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ىڵاوکردۆتەوە.