دوو خوێندکاری زانکۆی کۆمار لە پێشانگای تەکنەلۆجی تێکفێست خەڵاتیان بەدەستهێنا بەهۆی شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیی
ڕۆژی ١٦-١٨ی شوباتی ٢٠٢٣، پەیڕەو بورهان و بۆتان بەرزان لە بەشی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەشدارییان لە پێشانگای تێکفێست لە شاری سلێمانی کرد. خوێندکارەکان ڕۆبۆتێکی پیانۆیان دیزاین کردووە کە تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی هەیە. پیانۆکە توانای کۆنترۆڵکردنی ٦٥ کلیلی هەیە و دەتوانێت شاکارە مۆسیقیەکان بە خێرایییەکی ناوازە لێبدات. ئەم پیانۆیە ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند وەک خێراترین پیانۆژەن لە جیهاندا. پیانۆ-ڕۆبۆت دەتوانێت لە خولەکێکدا ١٨٧٥ کلیل بژەنێت کە ئەمەش وایکردووە خێراترین ژەنیاری پیانۆ بێت دوای ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٧ کە تەنها ٨٢٤ کلیل لە خولەکێکدا دەژەنێت.