خوێندکارێکی زانکۆی کۆمار پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی قورئانی قارئ الرافدین بەدەستهێنا
بەختەوەر بەهادین، خوێندکاری بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەشداری لە خولی بیست و یەکەمی پێشبڕکێی ساڵانەی قورئانیی قارئ الرافدین کرد و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. پێشبڕکێکە لە پارێزگای ئەنبار لە شاری ڕومادی بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوو لە چەند قۆناغێکی جیاوازی هەڵسەنگاندن. پێشبڕکێکە لە دوو بەش پێکدێت؛ خوێندنەوە و هەروەها لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز کە فێرخواز بەختەوەر بەهادین لە پێشبڕکێی لەبەرکردندا بەشدار بوو. دوای پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی بەشداربووەکان و لە نێو ٤٠ بەشداربوو کە نوێنەرایەتی پارێزگا جیاجیاکانی عێراقیان دەکرد، فێرخواز بەختەوەر بەهادین توانی بە نوێنەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.