توێژینەوەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ” سهرچاوهكانی ئاو له عێراق: پێشبینی و مەترسییەکان “ی زانکۆی کۆمار لە گۆڤارێکی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بڵاوکرانەوە
زانكۆی کۆمار بۆ زانست و تهكنهلۆجیا له ڕۆژانی ٢، ٣، و ٤ی تشرینی یهكهمی ٢٠٢٢ كۆنفرانسێكی نێودهوڵهتی سێ رۆژهی له ژێر ناونیشانی “سهرچاوهكانی ئاو له عێراق: پێشبینی و مەترسییەکان ” ئهنجامدا. ئەم کۆنفرانسە بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان و زانکۆی تەکنەلۆجی لولیا، ڕێکخراوی ڕافیدەینی ناحکومی ، و ڕێکخراوی APSU ڕێکخرابوو. لە كۆنفرانسەكەدا بەڕێز مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی هەردوو حکومەت ئامادەی بوون.
لە دوای ٣ مانگ لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە ٤٤ توێژینەوە لە گۆڤاری بەناوبانگی Earth and Environmental Sciences بڵاو کرانەوە. ئەم گۆڤارە خاوەنی ئیندێکسی سکۆپەس و ١٩ ئیندێکسی ترە لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی.