بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر کردنەوەی یانەی تەکنۆلۆجییان ڕاگەیاند
لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣، بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر چالاکییەکی تەکنەلۆجییان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئەنجامدا. چالاکییەکە لەلایەن فێرخوازانی هەردوو بەشەوە ڕێکخرابوو کە ٢٠ پڕۆژەی زانستی لەخۆگرتبوو لەگەڵ هەندێک پڕۆژەی جیاوازی تر کە لە لایەن فێرخوازانەوە پێشکەش بە میوانانی پێشانگاکە کرا. لە میانی چالاکییەکەدا بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردنەوەی یانەی TECH یان ڕاگەیاند کە لەلایەن فێرخوازەکانیانەوە دروستکراوە. ئامانجی یانەکە هاوکاری کردنی فێرخوازانە لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا تا بتوانن داهێنەر بن لە بوارەکەدا. یانەکە هانی چالاکیی زیادەی دەرەوەی وانەکانیان دەدات تا فێرخوازان لە مامۆستایان و هاوڕێکانیان فێربن.