بەشی زمانی ئینگلیزی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی هۆنراوەی ئەنجامدا
ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٢٣ بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی هۆنراوەی ئەنجامدا. لە پێشبڕکێکەدا خوێندکاران و شاعیرانی وڵاتانی جیاواز و زانکۆ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد. پێشبڕکێکە بە وتاری بەخێرهاتن لە لایەن پرۆفیسۆر د.سەڵاحەدین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەستی پێکرد. دواتر کورتە وتارێکی لە لایەن بەڕێز جێف گارێت سەرۆکی ڕێکخراوی ئیمێریتی باکووری ڕۆژئاوا لە شاری شیگاگۆی ئەمریکا پێشکەشکرا. دواتر سەرجەم بەشداربووان هۆنراوەکانیان خوێندەوە و لە کۆتایی چالاکییەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێدرا.