بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار وۆرک شۆپێکی بۆ ستاف و فێرخوازان ئەنجامدا
لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی “کارامەیی خۆبازاڕکردن” بۆ ستاف و فێرخوازان ئەنجامدا. لە وۆرک شۆپەکەدا جێگری سەرۆکی زانکۆ، دکتۆر کاوس عەزیز و مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئامادەبوون. وۆرکشۆپەکە لە دوو بەش پێکهاتبوو. لە بەشی یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا فێرخوازانی بەشی ئینگلیزی سێ بابەتیان پێشکەشکرد کە بریتی بوون لە نووسینی سیڤی و چاوپێکەوتنی کاریان گرتەوە. لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا بەڕێز محەمەد عومەر بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی لە زانکۆی کۆمار بابەتێکی پێشکەشکرد کە تێیدا باسی لە ژیانی پیشەیی تایبەتی خۆی کردو، هەروەها باسی لە ئەزموونە جیاوازەکانی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا هەیبووە. هەروەها هەندێک ئامۆژگاری و ستراتیجی پێشکەش بە خوێندکاران کرد سەبارەت بە چۆنیەتی دۆزینەوەی کارێکی باش دوای تەواوکردنی خوێندن.