بەشی زمانی ئینگلیزیی پانێڵێکی سەبارەت بە زمان و ئەدەب ئەنجامدا
ڕۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پانێڵێکی بەناونیشانی “بیرکردنەوە لە ئەدەب لە ڕێگەی زمانەوە” ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا، دکتۆر زانیار کەریم، لە زانکۆی چەرموو، مامۆستا تاژان کەمال، لە زانکۆی سلێمانی و مامۆستا کۆچەر عەلی سەعید، لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، وەک پانێڵست بەشداریان تێدا کرد. دکتۆر زانیار تەوەرێکی پێشکەش کرد کە باسی لە گرنگی ئەدەب پەیوەست بە زمان لە خۆ گرت و تیایدا باسی لەو دەرفەتانە کرد کە ئەدەب دەتوانێت پێشکەش بە خوێنەرانی بکات. دوابەدوای قسەکانی مامۆستا تاژان باسی لە گرنگی وانەکانی ئەدەب کرد لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە کوردستان و عێراق. دوابەدوای ئەمانەش مامۆستا کۆچەر بابەتێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەدەب لە فێرکردنی زماندا. پانێڵەکە ڕوانگە جیاوازەکانی تێدا ئاوێتە بوو لەسەر پەیوەندی زمان و ئەدەب و بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی هات.