بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار وۆرک شۆپێکی لەسەر Chat GPT ڕێکخست
لە 21ی شوباتی 2023، بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وۆرک شۆپێکی لەسەر Chat GPT ڕێکخست. لە وۆرک شۆپەکەدا دوو بابەتی سەرەکی پێشکەشکرا لەلایەن دکتۆر سوزان نەقشبەندی، کە لایەنی تەکنیکی و بەکارهێنانی بەرهەمەکەی گرتەوە، هەروەها بابەتێک کە لەلایەن دکتۆر راویە تەحریرەوە پێشکەش کرا، کە باسی لایەنی پەروەردەیی Chat GPT ی کرد. وۆرک شۆپەکە بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئەنجامدرا و بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان کۆتایی هات.
OpenAi کۆمپانیایەکی پێشەنگی توێژینەوەی بواری زیرەکی دەستکردە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە بە ئامانجی پێشخستن و پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد کە سوود بە مرۆڤایەتی بگەیەنێت.