سەنتەری زمانی ئینگلیزیی زانکۆی کۆمار چالاکیی زانستییانەى ‘پێشکەشکردنی پۆستەر’ی ئەنجامدا
لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣دا، سەنتەری زمانی ئینگلیزیی زانکۆی کۆمار چالاکییەکی زانستییانەى پێشکەشکردنی پۆستەری بۆ فێرخوازەکانیانى ئەنجامدا. چالاکییەکە لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان،کرایەوە و بەڕێزان مامۆستا توانا عبدالڕەزاق، بەڕێوەبەری یەکەی دڵنیایی جۆریی لە زانکۆی کۆمار و بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمانى ئینگلیزى و مامۆستایانى بەشەکە ئامادەى چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا بە گشتی ٢٠ پۆستەر پێشکەشکران کە بابەتگەلێکی سەرنجڕاکێشی پەیوەست بە بوارە جیاوازەکانی خوێندن لەخۆگرتبوو. چالاکییەکە لەلایەن فێرخوازانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و زیاتر لە ١٥٠ فێرخواز لە زانکۆی کۆمار بەشدار و ئامادەى بۆنە زانستییەکە بوون.