زانكۆی کۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا کامپەینی هێڤیلانەی ڕاگەیاند
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەشی دەرمانسازی زانکۆی کۆمار بۆ جاری دووەم هەڵمەتێکی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی بەناوی هێڤیلانە دەستپێکرد. ئەم کەمپەینە لەلایەن د. نەشمیل عەبدوڵا بڕیاردەری بەشی پزیشکیی دەرمانسازی لەگەڵ کۆمەڵێک لە فێرخوازانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ڕێکخرا. هێڤیلانە بەرهەمێکی کاری دەستە و لە لایەن زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سپۆنسەر کراوە. ئەم بەرهەمە بریتییە لە مەدالیایەکی کلیل کە پێکهاتووە لە چەند گۆیەکی شوشەی قەبارە جیاواز کە ئاماژەیە بۆ قەبارە جیاوازەکانی گرێی شێرپەنجەی مەمک. لە میانی چالاکیەکەدا ڕێکخەرانی چالاکیەکە داتای نوێیان سەبارەت بە ئامارەکانی شێرپەنجەی مەمک خستە ڕوو بۆ سەردانیکەران. ئامانجی ئەم کەمپەینە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئەم حاڵەتە و هەروەها هاندانی خانمانە، بە تایبەتی، بۆ ئەنجامدانی مەمۆگرافی بەردەوام بۆ دیاریکردنی ئەم گرێ شێرپەنجەییانە لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا.