رۆژی ١٣ی تشرینی یهكهم، ٢٠٢٢، زانكۆی کۆمار بۆ زانست و تهكنهلۆجیا و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان یاداشتنامهیەکی لێكتێگهیشتنیان واژۆ كرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاندێکی منداڵپارێز بە سەرۆکایەتی خاتوو شلێر سەردار رەمزی، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان ئامادەی بوون هەردوولا باسیان لەو خاڵانە کرد کە لە یاداشتنامەکەدا هاتووە بە مەبەستی کارکردن و هاندانی پەرەپێدانی تەندروستی کۆمەڵایەتی هاوبەش و باشترکردنی پلاندانان و ستراتیژی کارکردن. هەروەها هەریەک لە زانکۆی کۆمار و ڕێکخراوی منداڵپارێز رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا چالاکیی هاوبەشیان هەبێت لەسەر منداڵان و گەنجان و لایەنی پزیشکیی.