چالاکی پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆی کۆمار – خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی
بە هاوکاری سەنتەری پرۆگرامی چڕی ئینگلیزی (CIEP)، پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆی کۆمار (KPDI) لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ چالاکیەکی بۆ خوێندکارانی بەشدار لە خولی زمانی ئینگلیزی سازکرد. ئامانج لە چالاکییەکە هێنانە دەرەوەی ئەزموونی فێربوون بوو لە چوارچێوەی پۆل و ئاشناکردنی فێرخوازان بوو بە شێوازی فێربوونی نوێ و مۆدێرن. لە میانی چالاکییەکەدا، مامۆستایانی KPDI هەندێک بابەتیان پێشکەشکرد سەبارەت بە چەند بابەتێکی جیاواز کە بریتی بوون لە بیرکردنەوە و گۆڕانکاری، ئەزموونی فێربوونی کەسی، خوێندن و پیشە، و شێوازەکانی فێربوون. هەروەها لە چالاکییەکەدا وۆرک شۆپێکی نووسینی فەرمی لەبارەی دزی ئەکادیمی و ئاکار و تۆن و نووسینی فەرمی لەخۆگرتبوو. لە کۆتاییدا فێرخوازان چالاکیەکیان لە ژێر ناوی “گەلەری سەرپێی” لە گۆشەی ئینگلیزی سازدا کە بابەتێکی زۆری لە خۆ گرتبوو وەک پیسبوونی ژینگە و داهێنان و چیرۆک.