وەک بەشێک لە پرۆگرامی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک زانکۆی کۆمار سیمینارێک ساز دەکات
لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سیمینارێک لەسەر “هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک” لەلایەن بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی کۆمار ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا چەند پۆستەرێک سەبارەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک و مەترسی شێرپەنجەی مەمک لە کچاندا پێش هاوسەرگیرییان و شێرپەنجەی مەمک و پەیوەندییەکەی لەگەڵ شێرپەنجەی منداڵدان ئامادەکران و لەلایەن فێرخوازانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ پێشکەش کران. لە چالاکیەکەدا، د.سەناریا شوان عەبدولڕەحمان، پزیشكی پسپۆڕ لە بواری شێرپەنجەی مەمك، لە شاری پزیشكی ئەنوەر شێخەی سلێمانی، بابەتێکی لەبارەی هۆشیاری و دەستنیشانكردن و بژاردەكانی چارەسەری پەیوەست بە شێرپەنجەی مەمك پێشكەش كرد. بابەتەکە لەلایەن بەشداربووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و دواتر گفتوگۆی لەسەر کرا. ئەم چالاکییە لەلایەنیاریدەدەری پڕۆفیسۆر دكتۆر نۆئێل ڤینای تۆماس سەرۆكی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ و خاتوو هاوار سەردار حەسەن، ماماۆستا لە زانکۆی کۆمار بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی كۆمار، و شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی وەك بەشێک لە پرۆگرامی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمك ڕێکخرابوو.