ئۆفیسی دڵنیایی جۆریی پڕۆگرامێکی ئاشناکردنی بۆ مامۆستایان ڕێکخست
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی ئەیلول، یەکەی دڵنیایی جۆریی زانکۆی کۆمار پێش دەستپێکردنی سمێستەری نوێی ٢٠٢٢ پرۆگرامێکی ئاشناکردنی بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی کۆمار ڕێکخست. لە سەرەتای پڕۆگرامەکەدا، پرۆفیسۆر دكتۆر کاوس عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەخێرهاتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نوێی کرد و هیوای ساڵێکی پڕ بەرهەمی بۆ هەمووان خواست. لە دواییدا، بەڕێز کاک بڕیار لێپرسراوی ئۆفیسی سەرچاوە مرۆییەکانی زانکۆ بەخێرهاتنی مامۆستایان و ستافی نوێیان کرد و بە پێشکەشکردنی بابەتێک ئاشنایان کردن بە هەندێک ڕێنمایی گشتی زانکۆکە و وەزارەتی خوێندنی باڵا. دوابەدوای ئەمەش بەڕێز مامۆستا بەمۆ نادر، سەرۆکی یەکەی کاروباری خوێندکاران و تۆمار (OSAR) بابەتێکی وردی پێشکەش بە سەرجەم مامۆستایان کرد سەبارەت بە فێربوونی ئۆنلاین و بەکارهێنانی ئەو سیستەم و پلاتفۆرمە ئۆنلاینانەی کە لەلایەن زانکۆی کۆمار پەرەیان پێدراوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ بەرهەم و ڕێکخراو دەبێت لە ڕووی ڕاپۆرتی ئامادەبوون و نمرەی فێرخوازان و ناو تۆمارکردن بۆ کۆرسەکانی کە لە سمێستەری پاییز پێشکەش دەکرێن.