کاریگەری دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات لەسەر لێشاوی ئاو و بە بیابانبوونی خاکەکەی
ڕۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022، دکتۆر ئاکۆ ڕەشید حەمە سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی سیمینارێکی سەبارەت بە کاریگەری دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات لەسەر لێشاوی ئاو و بە بیابانبوونی خاکەکەی کرد. لە میانی سیمینارەکەدا، دکتۆر ئاکۆ شیکارییەکی لەبارەی تۆمارەکانی ڕێژەی لێشاوی ساڵانەی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات پێشکەش کرد پەیوەست بە دروستکردنی سەدان بەنداوی گەورە و خەزاناتی ئاو لە تورکیا و ئێران لە ماوەی ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵی ڕابردوودا. سیمینارەکە بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی هات.
ماوەی هەزاران ساڵە کە میزۆپۆتامیا (خاکی نێوان دوو ڕووبار)، کە دەکاتە عێراقی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کەمی ئاو و بە بیابانبوون دەبێتەوە بەهۆی بەردەوامی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی ئاوی دیجلە و فورات بۆ ناو خاکی عێراق. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ کارکردن لەسەر سەرچاوەکانیان لە تورکیا و ئێران و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.