فێرخوازانی زانکۆی کۆمار چالاکیەکی پزیشکی لە فامیلی مۆڵ ئەنجام دەدەن
لە 14ی تشرینی دووەمی 2022 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە، خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ و شیکاری نەخۆشییەکان (MLS) چالاکییێکیان لە فامیلی مۆڵی سلێمانی ئەنجامدا. چالاکییەکە بە هاوکاری ئیدارەی فامیلی مۆڵ ڕێکخرابوو. لە میانی ئەم بۆنەیەدا خوێندکارانی هەردوو بەش چالاکیی جیاوازیان ئەنجامدا کە بریتی بوون لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ناساندنی نەخۆشی شەکرە و ڕێگاکانی خۆپاراستن بۆ ئەو کەسانەی سەردانی بۆنەکەیان کرد. ئەم چالاکییە لەلایەن میوانەکانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا کە تیایدا خوێندکاران ڕوونکردنەوەیان لەسەر هەندێک خۆراک دا کە گونجاون بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە. ئەم بۆنەیە بەشێک بوو لە چالاکییەکانی زانکۆی کۆمار کە تێیدا خوێندکاران دەبرێنە دەرەوەی پۆلەکان بۆ ئەوەی ئەو شتانەی لە کۆرسەکانیاندا فێربوون لە دەرەوە بەکاریان بهێنن بۆ ئەوەی باشتر خزمەت بە کۆمەڵگاکەیان بکەن.