داتا سێنتەری زانکۆی کۆمار وۆرک شۆپێک لەسەر بەکارهێنانی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ داتا سێنتەری زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وۆرک شۆپێکی تایبەت بە بەکارهێنانی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا. ئامانج لە وۆرک شۆپەکە ئاشناکردنی ستاف و مامۆستایان بوو لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە کە لەلایەن داتا سێنتەری زانکۆی کۆمارەوە پەرەی پێدراوە. هەریەک لە دکتۆر عوسمان شەریف، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و دکتۆر فریاد رەشید، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر سیستمەکەو کارەکانییان بۆ ئامادەبوان روونکردەوە. سیستمەکە بۆ هەردوو فێرخوازان و مامۆستایان بەردەستە و هەزاران کتێبی ئەلیکترۆنی و بابەتی زانستی لەخۆدەگرێت. لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەم کتێبخانە ئەلیکترۆنیەوە، خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن بە ئاسانی کتێبەکانی ناو کتێبخانەی زانکۆ بدۆزنەوە و بەکاری نهێنن. بڕیارە لە داهاتوودا ئەم سیستەمە زیاتر پەرەی پێبدرێت و کتێب و بابەتی زیاتری بۆ زیاد بکرێت بۆ ئەوەی بۆ توێژینەوە و مەبەستی زانستی بەکاربهێنرێت.