خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار سەردانی کارگەی چیمەنتۆی گاسنیان کرد
لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر گەشتێکی زانستییان بۆ کارگەی چیمەنتۆی گاسن ئەنجامدا. ئامانجی سەردانەکە ئاشناکردنی خوێندکاران بوو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری و سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری لە بواری کارکردنی پیشەسازی جیهانی ڕاستەقینەدا. فێرخوازان سەردانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کارگەکەیان کرد و هەندێک زانیارییان لەبارەی بەریوەبردنی تۆڕەکان و ئەو ئامێرانەی کە بەکارهێنراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاری جیاوازدا وەرگرت. جگە لەوەش کارمەندی هونەری کارگەکە جێبەجێکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری (Databases و Datawarehouse) و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکانی بۆ خوێندکاران ڕوونکردەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم گەشتە ئەوە بوو کە نیشانی خوێندکاران بدرێت کە چۆن ئەو زانیاریانەی لە کاتی خوێندنیان لە زانکۆی کۆمار بەدەستیان هێناوە دەتوانرێت لە بوارە جیاوازەکانی کەرتە پیشەسازییەکاندا بەکاربهێنرێت.