خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی سیمینارێکیان لەسەر زمان و کۆمەڵگا پێشکەش کرد
لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی دوو سیمیناریان لەژێر ناونیشانی “زمان و کۆمەڵگا” ئەنجامدا. سیمینارەکان لەلایەن هێلین ئاسۆ و لەنیا ئازادەوە پێشکەشکران، کە ئێستا لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەخوێنن. بەشێک لە بابەتەکانی سیمینارەکە زمان و شێوەزار و شێوازی قسەکردنیان لە خۆ گرتبوو کە لەلایەن لەنیا ئازادەوە پێشکەش کرا . هەر لەو چالاکییەدا هێلین ئاسۆ بابەتێکی لەسەر هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەش کرد کە لە تەمەن، ڕەگەز، پیشە، شوێنی جوگرافی و کاریگەرییان لەسەر زمان پێکهاتبوو. لە سیمینارەکاندا مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی ئینگلیزی لە قۆناغە جیاوازەکان ئامادەبوون. سیمینارەکان بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی پێهات.