بەشی زمانی ئینگلیزی چالاکیی پێشکەشکردنی پۆستەری ئەنجامدا
لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لەلایەن خوێندکارەکانیەوە چالاکییەکی پێشکەشکردنی پۆستەری ئەنجامدا. ئامانج لەم چالاکییە هێنانە دەرەوەی فێرخوازان بوو لە پۆل تا ئەزموونێکی جیاوازی فێربوون بکەن. لە میانی چالاکییەکەدا خوێندکاران چەند پۆستەرێکیان ئامادەکرد سەبارەت بە چەند بابەتێکی جیاواز پەیوەست بە فێرکردن و فێربوونی زمانی ئینگلیزی و بابەتە ئەدەبیەکان. لە چالاکییەکەدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانکۆی کۆمار ئامادەی بوون و فێرخوازان بابەتەکانیان بۆیان ڕوونکردنەوە. بە درێژایی چالاکییەکە، مامۆستایان و فێرخوازانی تری بەشە جیاوازەکان سەردانیان کرد و لەلایەن خوێندکارانی بەشی ئینگلیزییەوە پۆستەرەکانیان بۆ ڕوونکرایەوە.