بەشی زمانی ئینگلیزی سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بیانی سازکرد
رۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەشی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی بۆ سەرجەم مامۆستایانی بیانی سازکرد کە لە ئێستادا دانیشتوی کوردستانن و لە زانکۆی کۆمار کار دەکەن. سیمینارەکە بەسەر چەند بەشێکی جیاوازدا دابەشکرابوو کە تێیدا چەند بابەتێک وەک پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز و پەیوەندیکردنی سەرکەوتوو لەگەڵ خوێندکاران و ئاڵانگاری لە ڕووی زمان بۆ هەریەک لە مامۆستایان و خوێندکاران لەلایەن چەند مامۆستایەکی بەشی ئینگلیزی پێشکەشکرا. لە کۆتایی لە کۆتایی سیمینارەکەدا مامۆستایان باسیان لە چەند ئەزموونێکی ڕابردووی خۆیان کرد بۆ ئەو وانەبێژانەی دیکە کە تازە پەیوەندییان بە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیاوە کردووە. هەر ئەو ڕۆژە، مامۆستا محمد لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بابەتێکی پێشکەش کردن سەبارەت بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان بۆ وانەوتنەوە و مەبەستی کارگێڕی تر.