باڵیۆزخانەی فەرەنسا سەردانی زانکۆی کۆماریان کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢١/١١/٢٠٢٢، خاتوو ئەلێکساندرا دوشێنی لە بەشی پەروەردە و زمانی فەرەنسی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق سەردانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیای کرد. خاتوو دوشێنی لە لایەن د.سەلاحەدین سەعید عەلی، سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و د.کاوس فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و دکتۆر موئەیەد جەجۆ، سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی و مامۆستا توانا، لێپرسراوی یەکەی دڵنیایی جۆریی و دکتۆر مەنسور تەیفوری، مامۆستای زمانی فەرەنسی لە زانکۆی کۆمار و دکتۆر ئەحمەد غەنی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لێکرا. مەبەست لەم سەردانەی بەڕێزیان ئاشنا بوون بو بە زانکۆی کۆمار و دەستپێکردنی کاری جیاوازی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا، لەوانە پشتگیریکردنی پرۆگرامی زمانی فەرەنسی کە فێرخوازانی بەشی ئینگلیزی وەک بەشێک لە پرۆگرامی فێربوونی زمانی بیانی لە زانکۆی کۆمار وەریدەگرن، هەروەها چالاکییە کلتوری و پەروەردەییەکانی دیکە. لە میانی چاوپێکەوتنەکەیاندا دکتۆر سەڵاحەدین ڕوونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە سیستم و توانای زانکۆی کۆمار خستەڕوو، لە پاشان هەردوولا ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامی هاوکاری و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان تا بوارەکانی دیکەی کارکردن بگرێتەوە.