ڕێکخراوی ئەمیدیست سیمینارێکیان لەسەر پرۆگرامی ئالوگۆڕی فولبرایت بۆ مامۆستایانی زانکۆی کۆمار کرد
لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕێز ئەمیرال ئیبراهیم بەڕێوەبەری باڵای پرۆگرامەکان لە ڕێکخراوی ئەمیدیست بابەتێکی پێشکەشکرد بۆ مامۆستایانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سەبارەت بە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی فولبرایت. لە میانی سیمینارەکەدا بەڕێز ئەمیرال تیشکی خستە سەر لایەنە جیاوازەکانی پرۆگرامەکە و پێوەرەکانی وەرگیران و سودەکانی و پرۆسەی پێشکەشکردن. دواتر لە سیمینارەکەدا بەڕێز هاوار فاضل اسماعیل، مامۆستا لە زانکۆی چەرموو و بەشداربووی پێشووی پرۆگرامەکە باسی لە ئەزموونی خۆی کرد وەک دەرچوویەکی پرۆگرامەکە و جەختی لە گرنگی ئەوە کردەوە کە مامۆستایان داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم پرۆگرامە چونکە دەرفەتێکی ناوازە بۆ مامۆستایانی زانکۆ دەرەخسێنێت هەم لە ڕووی پیشەییەوە و هەم لە ڕووی کولتوورییەوە.
پرۆگرامی فولبرایت پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سپۆنسەر دەکرێت مامۆستایانی زانکۆ دەباتە دامەزراوە ئەکادیمییەکانی ئەمریکا. ئەوانەی کە لەم پڕۆگرامە وەردەگیرێن ماوەی ١٠ هەفتە لە زانکۆکانی ئەمریکا بەسەر دەبەن بۆ پەرەپێدانی ئەکادیمی و چاودێریکردن و چالاکیی ئاڵوگۆڕی کولتووری. مەبەست لەم پرۆگرامە ئاشناکردنی مامۆستایانی زانکۆیە بە شێوازی وانەوتنەوە مۆدێرن بۆ زیاتر گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە وڵاتەکەیاندا.