مامۆستایەکی زانکۆی زەیڤیەری ئەمریکا سیمینارێکی لە زانکۆی کۆمار پێشکەش کرد
لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر سیمینارێکیان بۆ د. حەیدەر ڕەعد مامۆستا لە زانکۆی زەیڤیەر لە ئۆهایۆ لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کەمپی زانکۆی کۆمار ڕێکخست. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی زانکۆ پێشکەش کرا. لە میانیدا د. حەیدەر تیشکی خستە سەر بوارە جیاوازەکانی داهێنان لە تەکنەلۆژیای ئامێری زیرەک، لەوانە کاریگەری تیشکی کارۆموگناتیسی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ، مێتاڤێرس، جۆرەها بەرنامەی IoT ، لەوانەش چاویلکەی گووگڵ، و چاودێریکردنی تەندروستی لە دوورەوە لەنێو چەند بابەتێکی تردا . وانەکە بە جۆش و خرۆشەوە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی لێکرا و بە پرسیار و گفتوگۆی بەشداربوان کۆتایی هات.
ئەمڕۆ ئینتەرنێتی شتەکان و تەکنەلۆجیای زیرەک وەک دوو لەو بوارانە دادەنرێن کە بەشێوەیەکی خێرا گەشەدەکەن و بابەتی گرنگی توێژینەوەن لە ناوەندە ئەکادیمیەکان. چاوەڕوان دەکرێت کە بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن بەکاربەرانەوە بەربڵاوتر بن. بە هەمان شێوە، سەرنجێکی زۆر لەسەر ئەو ئامێرە زیرەکانە هەن کە دەتوانرێت بە ئینتەرنێتەوە ببەسترێنەوە کە ڕێگە بەوە دەدەن لە دوورەوە کاریان پێبکرێت و کۆنترۆڵ بکرێن.