شاندێکی نەخۆشخانەی بەخشین سەردانی زانکۆی کۆماریان کرد
لە ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ شاندێکی نەخۆشخانەی بەخشین سەردانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیایان کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتی دکتۆر رێبوار حەسەن خدر بوو، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەخشین بە یاوەری دکتۆر جەزا محەمەد. شاندەکە لەلایەن پ.ی.د.کاوس عەزیز فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و خوێندکاران پێشوازیان لێکرا. لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دامەزراندنی هاوکاری زیاتر و پەرەپێدانی ڕێگای نوێ کردەوە بۆ کاری توێژینەوە و ئامرازی کاریگەر بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری پزیشکیی بەگشتی لە هەرێمی کوردستان.