سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار پڕۆگرامێکی ئاشناکردنی بۆ فێرخوازە نوێیەکانی ئەنجامدا
لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، سەنتەری زمانی ئینگلیزی (CIEP) لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پرۆگرامێکی ئاشناکردنی بۆ فێرخوازە نوێیەکانیان ئەنجامدا. ئامانج لەم بۆنەیە ناساندنی فێرخوازانی نوێ بوو بە پرۆگرامەکانی سەنتەری زمان و ژینگە و سیستمی خوێندن لە زانکۆ. فێرخوازانی نوێ لە لایەن مامۆستا بروا عوسمان عومەر، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازیان لێکرا و بابەتێکی پێشکەش کردن سەبارەت بە زانکۆی کۆمار و لایەنە جیاوازەکانی ژیان لە ناو زانکۆدا. دوابەدوای ئەمە، بەڕێز مامۆستا کارزان عەزیز، بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی ئینگلیزی، بابەتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە سەنتەرەکە و پڕۆگرامی خوێندنیان. دواتر مامۆستایانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانیارییان سەبارەت بە بابەتگەلێکی جیاواز پێشکەش بە خوێندکاران کرد لەوانە، وانەی ئەزموونی زانکۆیی و پڕۆگرامی خوێندن و ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن لە ماوەی خوێندن لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی.