زانکۆی کۆمار ڕاهێنانێکی یەک مانگی بۆ مامۆستایانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی ئەنجامدا
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ڕاهێنانێکی یەک مانگی لە بواری ئینگلیزی وەک زمانی دووەم بۆ مامۆستایانی سەنتەری پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (CIEP) ئەنجامدا. ڕاهێنانەکە لە 10ی ئەیلولی 2022 دەستیپێکرد کە ماوەی مانگێکی خایاند و لە 10ی تشرینی یەکەم کۆتایی هات. ئامانج لەم ڕاهێنانە بەهێزکردنى تواناى وانەوتنەوەى مامۆستایان بوو لەبارەى گۆڕانکارییەکان و شێوازە نوێکانى وانەوتنەوەى سەدەى بیست و یەکدا لە بواری فێرکردنی زماندا. دوای تەواوبوونی ڕاهێنانەکە، مامۆستایان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێبەخشرا لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس، عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان ،و مامۆستا کارزان عەزیز، بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی ئینگلیزی، و خاتوو سازان ئەحمەد، ڕاوێژکاری ئەکادیمی و کارگێڕیی زانکۆ، و بەڕێز کاک محەمەد عومەر، لێپرسراوی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان.