زانکۆی کۆمار چالاکیی واژۆکردنی کتێبە نوێیەکەی دکتۆر هێمن کەریمی ئەنجامدا
لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بۆنەیەکی واژۆکردنی کتێبی بۆ دکتۆر هێمن کەریم، مامۆستا لە زانکۆی کۆمار ئەنجامدا بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی کتێبە نوێیەکەی بە ناونیشانی “ڕوونبێژی لە شیعری ئەحمەد موختار جاف”. لە میانی مەراسیمەکەدا، دکتۆر هێمن کتێبە نوێیەکەی بە مامۆستایان و ستاف و فێرخوازانی زانکۆی کۆمار ناساند. تێیدا بەشە جیاوازەکانی کتێبەکەی ڕوونکردەوە و ئەو بابەتەنەی ڕوونکردنەوە کە لە سەردەمی شاعیردا باسیان لێکراوە و هەروەها شیکارییەکی کرد بۆ ئەو ئامرازە ئەدەبییە جیاوازانەی کە لە شیعرەکانی ئەحمەد موختار جافدا بەکارهێنراون. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا نووسەر واژۆی لەسەر کتێبەکەی کرد و کۆپییەکی کتێبەکەی وەک دیاری بەخشییە ئامادەبووان.