زانکۆی کۆمار و نەخۆشخانەی بەخشین یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ڕۆژی 1ی کانونی یەکەمی 2022 شاندێکی نەخۆشخانەی بەخشین سەردانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیای کرد. شاندەکە
بە سەرۆکایەتی د. ڕێبوار حەسەن خدر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە بوو کە لە لایەن پرۆفیسۆر د.کاوس عەزیز فەرەج، جێگری
سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان پێشوازیان لێکرا. لە دیدارەکەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆمار
و نەخۆشخانەی بەخشین واژۆ کرا. ئامانجی یاداشتنامەکە پەرەپێدانی هاوکاری زیاتر و کردنەوەی ڕێگای نوێیە بۆ هاوکاری زانستی لە
پێناو بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی. خاڵەکانی یاداشتنامەکە چالاکیی زانستیی
هاوبەش و ڕاهێنانی خوێندکاران و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لە خۆ دەگرێت. ئەم جۆرە لە کارکردن
و هاوکاری لە نێوان زانکۆی کۆمار و سەرجەم لقەکانی نەخۆشخانەکە دەبێت لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.