خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی و ئەمنە سورەکەیان کرد
ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی و مامۆستایانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا گەشتێکیان بۆ مۆزەخانەی نیشتمانی و مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی ئەنجامدا. لەو گەشتەدا خوێندكاران پاشماوەی مێژوویی کوردستانیان بینی و لەگەڵ كارمەندانی مۆزەخانەكە باسیان لە مێژوو و گرنگییەكانیان كرد. دوای پشووی نانی نیوەڕۆ، سەردانی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەیان کرد و گەلەری ئەنفال و داعشیان بینی. لە پاش ئەمە سەردانی زیندانی مۆزەخانەکەیان کرد و گفتوگۆیان لەسەر ئەو نامانە کرد کە لە لایەن زیندانیانی پێشوو لەسەر دیوارەکان نووسرابوون.