خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار فێستیڤاڵێکی کورتە فیلمیان ڕێکخست
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ فێرخوازانی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمییەکانیان لە وانەی Film Studies فێستیڤاڵێکی کورتە فیلمیان سازکرد. فێستیڤاڵەکە لەلایەن مامۆستا کیژان سالار عەبدولقادر مامۆستا لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی و دکتۆر موئەیەد جەجۆ سەرۆکی بەشی ئینگلیزی سەرپەرشتی کرا. لە میانی فێستیڤاڵەکەدا ١٥ کورتە فیلم نمایش کران، کە لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی فێرخوازان بوون. هەریەک لە فیلمەکان تەوەرێک و پەیامێکی تایبەت بە ژیانی گەنجانیان لەخۆگرتبوو. لەم چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان ئامادەیبوون و بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشوازییان لێکرد. لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوان هەڵسەنگاندنیان بۆ فیلمەکان کرد بە مەبەستی هەڵبژاردنی باشترین ٥ فیلم.