خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەیان کرد
لە ڕێکەوتی ١٩ – تشرینی یەکەم – ٢٠٢٢، خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەیان کرد بە مەبەستی گەشتێکی زانستی بۆ تێگەیشتن لە جیناتی پەیوەندیدار بە شێرپەنجەی مەمک. لەم سەردانەدا، دکتۆر سەناریا شوان عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری شارەزا لە بواری شێرپەنجە لایەنە جیاوازەکانی وەرگرتنی نمونەی شێرپەنجەی مەمک، شیکردنەوەی نمونەی شێرپەنجە و تەکنیکەکانی تێگەیشتن لە شێرپەنجەی مەمکی بۆ فێرخوازان شیکردەوە لە ڕوانگەی زانستی بایۆمێدیکاڵ. جگە لەوەش دکتۆر ساناریا جەختی لە گرنگی ڕاوێژکاری بۆماوەیی کرد لە قۆناغی پێنجەمی شێرپەنجەی مەمک کە بەشێکە لە جیناتی مرۆڤ و تاقیگە لە پڕۆگرامی خوێندنی زانستی بایۆمێدیکاڵ. لە سەردانەکەدا فێرخوازان سوودێکی زۆریان لە ڕای پسپۆڕان وەرگرت بۆ پلانی داهاتوویان. ئەم سەردانە بە هەماهەنگی و یاوەری یاریدەدەری پڕۆفیسۆر دکتۆر نۆێل ڤینای تۆماس سەرۆکی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی کۆمارو مامۆستا هاوار سەردار حەسەن و بەڕێز مامۆستا هێڤار نیاز یاریدەدەری تاقیگە ڕێکخرابوو.