بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و پەرستاری چالاکیی پێشکەشکردنی پۆستەریان ئەنجامدا
ڕۆژی سێشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، فێرخوازانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی و پەرستاری لە وانەی فیزیۆلۆجی و تاقیگە ژمارەیەک پۆستەریان ئامادەکرد سەبارەت بە زانستی فیزیۆلۆجیای زاوزێی مێینە. ئامانج لە چالاکییەکە ئەوە بوو کە فێرخواز شێوازی فێربوونی خودسەنتەری پەیڕەو بکەن کە لەلایەن زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پەیڕەو دەکرێت. جگە لەوەش، دەرفەتێکی باش بوو بۆ هۆشیارکردنەوەی مامۆستایان و خوێندکاران و ستافی زانکۆ بە گرنگیدان بە هۆکارەکانی ئەو کێشانەی کە ڕەنگە خانمان بە درێژایی ژیانیان توشی بێن و هەندێک ستراتیژ بۆ ڕێگریکردن لەم حاڵەتانە. بابەتەکانی پۆستەرەکان بریتی بوون لە پرۆسە بایۆلۆجیەکان، دەردانی هۆرمۆن، جۆرەکانی شێرپەنجەی پەیوەست بە سیستەمی زاوزێی مێینەوە. مامۆستایانی بەشە پزیشکیەکان و بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی کۆمار بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و هەڵسەنگاندنیان بۆ ناوەڕۆکی پۆستەرەکان کرد.