بەشی زمانی ئینگلیزی و سەنتەری پرۆگرامی چڕی ئینگلیزی وۆرک شۆپێکیان لەسەر پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی SUSI ئەنجامدا
لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەشی زمانی ئینگلیزی و سەنتەری پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (CIEP) لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وۆرک شۆپێکیان لەسەر پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی SUSI ئەنجامدا. وۆرک شۆپەکە لەلایەن مامۆستا سەجا عدنان مامۆستا مژدە عادل لە بەشی زمانی ئینگلیزی و سەنتەری زمانی ئینگلیزی ئامادەکرابوو. ئامانجی وۆرک شۆپەکە بۆ ڕێنماییکردنی پێشکەشکارانی پرۆگرامەکە بوو لەسەر پرۆسەی پێشکەشکردن و چۆنیەتی زیادکردنی چانسی وەرگرتنی ئەو خوێندکارانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ پرۆگرامەکە. هەریەک لە مامۆستا مژدە و مامۆستا سەجا دوو بابەتیان پێشکەش کرد سەبارەت بە پێوەرەکانی وەرگیران لە پرۆگرامەکە و چۆنێتی نوسینی داواکاری پەیوەست بە پڕۆگرامەکە. لە کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا، فێرخوازان بیرۆکەکانیان خستەڕوو و فیدباکیان لە پێشکەشکارانی وۆرک شۆپەکە وەرگرت.