بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و زانستی کۆمپیوتەر چالاکیی پێشکەشکردنی پۆستەری زانستییان ئەنجامدا
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لەلایەن خوێندکارەکانیەوە چالاکییەکی پێشکەشکردنی پۆستەری زانستییان ئەنجامدا. ئامانج لەم چالاکییە هێنانە دەرەوەی فێرخوازان بوو لە پۆل تا ئەزموونێکی جیاوازی فێربوون بکەن کە تێیدا فێرخوازەکان چەقی پرۆسەکەن و بابەتەکانیان تێیدا پێشکەش کرد. لە میانی چالاکییەکەدا خوێندکاران ٧ پۆستەری زانستی و ٦ بەرنامەی مۆبایل و ٧ پرۆگرامی کۆمپیوتەریان ئامادەکردبوو. هەموو بابەتەکان پەیوەست بوون بە بابەتی جیاوازی زانستی کۆمپیوتەر و چۆنێتی دروستکردنی پرۆگرامی کۆمپیوتەر و مۆبایل. چالاکیەکە لە لایەن سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانکۆی کۆمار کرایەوە و تێیدا بابەتەکانیان بۆ ڕوونکردنەوە. بە درێژایی چالاکییەکە، مامۆستایان و فێرخوازانی تری بەشە جیاوازەکان سەردانیان کرد و لەلایەن خوێندکارانی هەردوو بەشەوە پۆستەرەکانیان پێشکەش کرا.