پشکنینی سیستمی گازی شل (LPG) لە کامپی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
بۆ زیاتر دڵنیابوون و لە پێناو پاراستنی سەرجەم ئەندامانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، لە بەرواری ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ڕێگەپێدراوی تایبەت بە دامەزراندن و پشکنینی سیستمی گازی شل (LPG) و یەکەی ئەندازیاری و چاکسازی زانکۆ هەستا بە پشکینێکی وورد بۆ سیستمی گازی شل (LPG) لە کامپی زانکۆی کۆمار. پشکنینەکە بۆ هەر یەک لە بیناکانی پلازا کافیتیریا، تاقیگەکان، کۆلێجی پزیشکی دەرمانسازی ، کلینیک و کۆلێجی پزیشکی ددان و تاقیگەی ددان ئەنجامدرا. ئەنجامی پشکنینەکە ئەوەی نیشان دا کە هیچ کەم وکوڕییەک لە سیستمەکەدا بوونی نیە بەهۆی ئەوەی بەشێوازی بەردەوام و مانگانە پشکنین دەکرێت بۆ سیستمەکە و چارەسەری ئەو کێشانە دەکرێت ئەگەر لە سیستمەکدا دروست بێت بەهۆی بەکارهێنانی ڕۆژانەوە.