مامۆستایەک و خوێندکارێکی زانکۆی کۆمار بەشدارییان لە کۆنفرانسی وزە و پەرەپێدانی بەردەوامی ساڵی ٢٠٢٢ کرد
ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دکتۆر حەمید فەرەنگیز زادە، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی نەوت و ئاریان دلسۆز عومەر، فێرخوازی بەشی ئەندازیاری شارستانی، بەشداریان لە پێنجەمین کۆنفرانسی تایبەت بە وزە و پەرەپێدانی بەردەوام (GSCESD 2022) لە زانکۆی کادر حەس کرد. هەریەک لە دکتۆر حەمید و ئاریان دڵسۆز توێژینەوەیەکیان پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی ” Converting the momentum energy of blowing around local generators into electricity “. ئامانجی کۆنفرانسەکە کۆکردنەوەی خوێندکارانی بەکالۆریۆس و دەرچووانی زانکۆیە تا دەرفەتیان پێبدرێت بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وزە لەبەردەم ئامادەبواندا، کە پێکهاتبوون لە ئەکادیمیست و خوێندکاران. لە پاشاندا توێژینەوەکان لەلایەن لیژنەیەک لە پسپۆڕانی بواری وزە و گەشەپێدانی بەردەوام هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.