زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئاهەنگی شەشەمین خولی دەرچووانی گێڕا
ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئاهەنگی شەشەمین خولی دەرچوانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گێڕا. لەم خولەی دەرچووانیدا، ١٥٦ فێرخواز لە ٧ بەشی جیاواز دەرچوون. مەراسیمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان ئامادەبوان گوێیان بۆ سروودی زانکۆ گرت. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان و خانەوادەی دەرچووان و میوانەکانیان بەڕێوەچوو. لە میانی چالاکییەکەدا پرۆفیسۆر د.سەڵاحەدین سەعید عەلی وتارێکی پێشکەشکرد کە تیایدا بەخێرهاتنی هەموو لایەک کرد و هەروەها تیشکی خستە سەر هەندێک لەو پێشکەوتنە گرنگانەی کە زانکۆی کۆمار لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینیوە. دوابەدوای وتارەکەی دکتۆر سەلاح، بەڕێز سانکۆ هیوا، یەکەمی سەر ئاستی بەشەکانی زانکۆ وتارێکی بە جۆش و خرۆشی پێشکەش کرد و باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لە زانکۆ لە چەند ساڵی ڕابردوودا. لە پاش ئەوەی هەریەک لە سەرۆک بەشەکان داوای دانپێدانانی بڕوانامەی دەرچوانیان کرد، پرۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەدین سەعید عەلی، سەرۆکی زانکۆ، بڕوانامەی دەرچووانی پەسەند کرد و دوابەدوای ئەمەش دەرچوان بە جۆش و خرۆشەوە خۆشی خۆیان دەربڕی لە کاتێکدا کە ئاسمانی زانکۆ بە یاری ئاگرینی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشرابوو.